شنبه ۰۱ مهر ۱۳۹۶ , ۰۹:۱۵:۴۸ به وقت تهران
 
اخبار و گزارشات
گزارش آکسیون اعتراضی علیه دولت ترکیه در اتاوا / مطلب بە زبان کوردی
یکشنبه, ۴ام بهمن, ۱۳۹۴

ئازادیخوازان وکۆمۆنیستەکان لەئۆتاوا، بەخۆپیشاندانێکی گەورە پەیامی خۆیان گەیاند بەدژی ملهوڕیەکانی حکومەتی ئەردۆگان لەتورکیا.
بەدوای دەخالەتی ڕووسیا لەشەڕی دژ بەدەوڵەتی ئیسلامی تیررۆریست لەسوریا، وگۆڕانی هاوکێشەکان ودڵنیایی تورکیا لەئاشکرابوونی پشتیوانیەکانی لەداعش. ناچار دوای سەرکەوتنەکانی لەهەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەردۆگان بەبیانووی شەڕ دژی پەکەکە. شەڕی ناوخۆیی دژ بەئازادیخوازن لەشارەکانی کوردستانی تورکیا وکوشتنی خەڵکی سڤیڵ لەمنداڵ وژن وپیاوی ئەوشارانە هەڵگیرساندووە. وەلەهەوڵی بەرتەسکردنەوەی زیاتری ئازادیەکان وڕوونانە بەرەو دیکتاتۆریەت لەسەراسەری تورکیا. ئەمانەش هەمووی بەبەر چاوی ڕۆژ ئاواوئەمەریکای دەهۆڵ لێدەری دیمۆکراسیەوە ئەنجام دەدرێت.
بەوبۆنەوە لە ١٨ی جەنیوەری ٢٠١۶ ئازادیخوازن وکۆمۆنیستەکان خۆپیشاندانێکی گەورەیان سازدا. سەرەڕای ساردی کەش وهەوای لەڕادەبەدەر کەپلەی گەرما ٢١پلە لەژێر سفرەوە بوو، بەڵام پتر لە۴٠٠ لەتینوانی ئازادی وئاشتی لەبەردەم پەرلەمانی کەنەدا، بۆماوەی پتر لە٢کاتژمێر گردبوونەوەیان ئەنجام دا. شایانی باسە ئازادیخوازان لەشارەدوورەکانی دیکەی کەنەدا، وەک تۆرنتۆ ومۆنتریال ئامادەییان هەبوو. هەروەها ڕێکخراو وپارتی چەپ وکۆمۆنیستی کەنەداییش بەشداریانکرد. ئەندام وهەوادارانی پارتەکۆمۆنیستەکانی ئێران وتورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو ئامادەبوون.
شایانی باسە ڕێکخستنەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەشیعارەکانی دژ بەملهوڕیەکانی حکومەتی فاشتی تورکیا بەشداریان کرد. شیعارەکان(کوشتاری خەڵکی کوردستانی تورکیا،لەلایەن حکومەتی تورکیا مەحکومە، تەنیا ئازادیخوان دەتوانن بەربەم کوشتارە بگرن،….). وە ژمارەیەکی زۆر لەبەیاننامەی حیزب کەسەبارەت بەوهێرشانە دەرکرابوو، بەهەردوو زمانەکانی ئینگلیزی وکوردی بڵاوکرانەوە.
بەشێکی گردبوونەوەکە بریتی بوو لەووتارخوێندنەوەی لایەنەکان. نوێنەری ئەکادیمستانی تورکیا ودنیا کەپتر لە١٠٠٠ ئەکادیمست ئیدانەی ئەم هێرشانەی کردبوو خوێندرایەوە.
بەدوای ئەودا ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، کەتێیدا ئیدانەی ئەوهێرشە نائینسانی فاشستیانەی حکومەتی قەومی ئیسلامی لەتورکیا دەکرد، لەلایەن هاوڕێ(ئاراس ڕەشید)ەوە بەزمانی ئینگلیزی خوێندرایەوە.
ڕەحمانی نەجات قسەکەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ووتاری کۆتایی پێشکەش کرد.
شایانی باسە میدیای کەنەدی ئامادەییان هەبوو وڕیپۆرتاژی تایبەتیان ئامادەکردبوو.
١٩ی جەنیوەری ٢٠١۶
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

مطالبی دیگر از همین نویسنده
 
پربیننده ترین
 
 
 
 
   
 
 © 2017 تمام حقوق برای وبسایت اتحاد محفوظ است. info@etehad.se