پنج شنبه ۳۰ شهریور ۱۳۹۶ , ۱۳:۰۰:۴۱ به وقت تهران
 
ابراهیم رستمی / خاطرات
ابراهیم رستمی : مطلبى در مورد کومەله و یک خاطره تلخ(به زبان کردى)
دوشنبه, ۱ام تیر, ۱۳۹۴

خنکاندنی عه شق و ئه وین، دلوپیک بوو له ده ریای خو به خشین، له خزمت خه باتی شورشگیرانه!
[چاو خشاندنیک له سه ر پیناسی کومه له، له گه ل بیره وه رییکی تال].

* به بونه ی۳۱ جوزه دان، روژی ریز دانان بو کاک سعیدی موعینی(خانه) و هه مو ئالا هه لگرانی رزگاری ئیسنان، و هه ر وه ها یادیک له سانیه ی خوشه ویستم پاش ۳۰ سال له م روژ ه دا!
ئه مه بیره وه ریه، که له به ر ده ستاندایه، له سه ر نوسرواه یکی خوم، ۲۰ سال له مه و پیش به کاک عه لی کیتابیم دابوو،داریژراوه . کاک عه لی بو یادی هاوری سانیه،هه ستی خوی تیکه ل له گه ل نوسراوه که ی مندا به قه لمی خوی، له کتیبی «سور سوره ی مه رگ» به رگی سیه م، له سی لاپه ره دا، له چاپ دا بوو. من به هاوردنه وه چه ن دیریک له م کیتبه و نوسراوه ی پیشووی خوم. ئه مم نوسیوه. له به ر ئه وه ی که پیش تر به کوردی نوسرابوو، هاوکات هه ستی ده رونیم به زمانی دایکی باشتر بو ده هات، به کوردیه لاوازه که مه وه،و به فونتی فارسی نوسیو مه. به هیوام که م وکوریه که م، لی وه ر گرن. له پیشدا رابگه ینم که ئه م نوسراوه زور دلته زینه !!
*******************************
زستانی سالی ۱۳۶۳ هینده دریژ ، توش و له کوتایی نه هاتوو، بو منی هه شت مانگ چاوه روان. به لی چاوه روانی؛ نه ک سال و مانگ، به لکو سانیه، بو سانیه ی خوشه ویستم، لی کردوومه ته سال.
له و روژه وه که به هه ست و خواست و دلی پر له خوشه ویستیه وه، بریاری ژیانیکی هاوبه ش تیکه ل له گه ل خه بات به ره و ئاسوی رزگاری چه وسه وه کان به ستوه، هه شت مانگ ره به قه، یه کترمان نه دیوه، هه تنا به بی سیمیش تاقه دوو کلیمه پیکه وه نه دواوین. هه ر هه موو خوشه ویستی و عشقو علاقه مان بوته ئه فسانه ی شیرین و فه رهاد. ئه م چاوه رووانیه له هه ل و مه رجیکی زور دژواردا، له سه ر هه ست وئه ندیشه ی ئه وینداریمان قورسایی دکات. له کاتیکدا که حیزبی دیموکرات، له دوژمنی ده ره کی، بی رحمانه تر، له گلیه، دوزه غه ره، و قوزلو و هه ورامان کاره ساتی ده لته زین ده خولقینی. باب له پیش چاو ژن و مندال، بریندارو هاوری برینپیچمان، ده کوژیت!

له ماوه ی ئه م هشت مانگه دا بی وچان و سانه وه، ده رگیر بوین به شه ری دوولاینه وه. هه ر کات خه به ری هاتنی کاروانیک له ئوردوگای مه رکه زیه وه ده بیسم، دلم ده که ویته لیدانی نائاسایی و ده لیم، تو بلی خوشه ویستی منی، تیدا بیت؟ ئاخر بیستبووم، دوو جاریش له گوندی گاپیلون و کاریزه، به زور و بریاری ته شکیلاتی به ریان، پی گرتوه. نه خوشی خویو، باری ئه منیه تیان کردوته به لگه، بو به رگری له هاتنه وی بو ناوچه.

نازانم چون زستانی سه غله ت و توشو دریژ خاینی چومی شلیر، به سه رهات. زستانیک که به هوی شه ری نه خوازراو و به سه ردا سه پندراو، هه ر له شه ر وتیکه لچوندا بوین. من به بریاری ناوه ندی جنوب، بو ئه ندامه تی ریکخراوی نهینی کومه له، له م مه لبه نده، هاتبوم بو عه والانی شلیر. کومیته یک که هیچ کات به هوی شه ری په یتاپه یتا، کاری ده ستی پی نه کرد! ئه و کومیته ی ئیمه وه ک هیزی پشت جبهه ی نیزامی و یارمه تی ده ر بوین. نیگابانیه کانی ده سته ی ئیمه له پنای کانی بتونگ کراوه یکی، سه رده می، سه دام بوو، که داریکی نیوه سوتاوی، به سالا چوی لی نیزیک بوو. زور کات له گه ل ئه م داره و میژوویک که به خویه وه دیتویه، قسه م ده کرد، که دووری سانیه بکم، به باوه ری خوم.
گرتنی باره گاکانی دیموکرات له ئاوایی شیره ، میشاو و ناوه ندی ریکخراوی سه قزی ئه و حیزبه، قه ره بووی ئه و زه ربانه بوو، که حیزب له ئیمه ی دابوو. هه ر وه ها پلان بو گرتنی ئاژوان( ناوه ندی ریبه ری دیموکرات له مه لبه ندی جنوب) له یه که مین هه ول دانماندا، به هوی ئه وه وه که واحیدی تاقی کردنه وه ی خومان، به هه لکه وت توشی یه ک بوین،به ئاگام نه گه یشت. دوو هاوری ئازیزیمان، حه مه که ریم بیساران و فایق ئه ویهنگ « ناسراو بوون به وه که، مه رگیان به گالته ده گرت» به ده ستی واحدی خومان گیانیان بخت کرد. ئه م دو هاوریه، پیان وابوو که ئیمه دیموکراتین و له ئه و چه ن هیزه ی خومان، سلیان نه کرد. په لاماریان دا، وه ئاوریان کرده وه، و چه ن که سیان له خومان، بریندار کرد. ئاوری توندی دیان که سی خومان به شیوه ی دلته زین ئه وانی «بی ده نگ» کرد.
ته رمی ئه وانیش له ته نیشت هاوری عه تا مه فاخری، که چه ن روژ پیشتر گیانی بخت کرد بوو، له خاک نیژرا ( هاوری عه تا له روژانی هه ولی برینداری، نه ده ویست درمان بکریت، کوتایی به ژیانی ده ویست. یه ک له و که سانه بووم که گروپی خوینی خومم ده زانی. حه زم ده کرد له باتی ۲ کیسه خوین، ته واوی خوینی بده می! به لکو بو جاریکی دیکه ش بووه، له ژیر سمیله به سیگار زرده بوه که یه وه، بزه یکی پیکه نینی ببینم. به لام به داخه دواه، پاش دوو یان سی روژ، یارمه متی دانی قه بول کرد، که دره نگ بوو و هه ولو ته قه لای هاوریانی لیزانی دوکتور، به ئاکام نه گه یشت).

به هاری سه رسه وزی عه والان و نه رمه لاس، چه ن شه ری خویناوی و گه وره ی ئیمه و حیزبی دیموکراتی به خویه وه دیت. پاش گرتنی ئاژوانیان، حیزبی دیموکرات ته واوی هیزی خوی له کوردوستان کو کرده وه که ئاژوان بگریته وه و ئیمه« نابوت» کات. ئه و شه ره، به شکستی نیزامی دیموکرات ته واو بوو. هاوری خه سره وی ره شیدیان هم پیش شه ره که و هه م له کاتی شه ره که له گرینکترین لوتکه«میله مه رزی» ده وری تایبه تی گیرا! ته له فاتی زوریان لی که وت. به لام، به و قه ناعه ته گه یشتن، وه ک پیکار و چریکی فیدایی نین،که «له ناومان» به رن. کومه له هیزیکی کومه لایه تیه( هه روا که ئه وانیش پیگه یان له نیو خه لکا هه یه). به خویان سه لماند که هیزی کومه لایه تی، به شه ر له به ین ناچیت و ئیتر نه لین،«قابلمه دولمه یک، به شی کومه له ده کات، و له به ر ده ستیشیان ده مینته وه». شه ری نه خوازراو، گه وره ترین خه سار بوو له جولانه وه ی کوردوستان. زورترین ته له فات، هی ئه و شه رانه بوو( نه وت له سه دی گیانبخت کردوانی سالیانی ۶۳ و ۶۴).
به لام که شه ر به ر ده ر کی پی گرتین، دفیاعه که، حه قوازانه ده بیت(شه ر له پیناوی به ده ست هینانی ئاشتی)هه ر چه ن له شه ردا، سه ر که وتوویی بو لاینیک نابینیت، که خه ساری لی نه که توبیت!
له دوایین شه ری نه رمه لاسدا له روژی ۱۸ گولان، جگه له حیزبی دیموکرات که خه ساری زور گه وره ی لی که وت، ئیمه ش به داخه وه ۱۴ هاوریمان له ده ست دابوو. دوکه لی به چاوی ته واوی خه لکی کوردوستان، وه زیاتر له هه موو به سه رو چاوی که سو کاری پیشمه رگه ی هه ردولا چوو! له م روژه ناخوشه دا، دایکی«بیچاره م» له گه ل دایه شه رافت دایکی کاک فاروقی شه ره فی، و چه ن بنه مالی دیکه، له نیزیک نه رمه لاس،له نیزیکه وه چوادره ساعه تی شه ره یان به چاوی خویان دیت. چه ن نمونه مان هه بوو که دایکان، ده هاتن بو سه ردان و ده که وتنه سه ر ته رمی روله کانیان. وه ک حه مه و مین حاجیاوا، سه مه د ی تیکاب و … ئه مه ئه و مه رجه ناخوشه بوو، که به سه رماندا سه پیندرابوو.
دوایی ئه م شه ره، حیزبی دیموکرات، را نه گه یندراو، به ره و ئه وه رویشت که بو ئاگر به سی یه ک لاینه که ی ئیمه، سه ر دابنه وینیت. دوروشمی« شه ر، شه ر، هه تا سه رکه وتن» بایخی بو خوشیان نه مابوو. بالی موخالفی شه ر، به رابه ری حه سه ن ره ستگار، جه لیل گادانی و چه ن ئه ندامی ناوندی دیکه، له حیزبی دیموکرات جیا بونه وه. به شی دیکه ش هه ر به پیلانه کانی رژیم و مه رجه کانی( کومه له له سه ر ریگا لا به رن، بو سات و سه ودا له گه ل رژیمی جینایتکاری ئیسلامی) خوش باوه ور بوون. دوو رابه ری گه وره ی ئه م حیزبه، له ئالمان و ئوتریش له لاین جینایتکارانی ئیسلامیه وه درندانه، تیرور کران. ئه م خوش باوه وری و هه لیه، له لاین موسته فا هیجریه وه له کانالیکی کوردی شکاکی، به راشکاوی پی له سه ر داگیرا.

تراژدی ئه ویه که پاش ۳۰ سال، له مانگه کانی رابوردو، باله که ی دیکه ی حیزبی دیموکرات به رابه ری خالیدی عه زیزی، دیسان به نهینی و به بی خواست و ئاگاداری خه لک، له گه ل رژیمی ئیران دانیشتنیان بووه، که سات و سه ودایک بکه ن. ئه گه ر نه، بو چی خه لیکی کوردوستان، هیچ ئاگا داریکی له ناوره روکی ئه م دانیشتنانه، نیه؟؟
با بگه ریمه وه سه ر باسی خوم و ساینه ی خوشه ویستم.
به دوای شه ری نه رمه لاس ،له گه ل یه که مین ده سته کان به ره و ناوچه ی دیوانده ره، ناو جه رگی هیزه کانی دوژمن گه راینه وه، که شوین و ئیمکانات بو هاوریان، که له دوای ئیمه ده هاتن، دابین که ین. له بیرم ناچیت، له شلیره وه، ریکه وتین،نه چوینه دیهاته کان، هه ر به کویستاندا، رییمان ده کرد. به خواردنی گیای به هاری( گیا دوخوا/ دووکولیو) به سه غله ت خومان گه یانده، نه رگسه له.
سه ره تای مانگی جوزه رادنه، له گوندی ته وه که لانین و سه ره ئاشپزیمه. له گه ل هاوری خوشه ویست کاک سعید خانی( سه عی قه م) گوشتیکی زور مان نایه سه ر بو ۲۰۰ که س، که ماوه ی بیست روژ، خواردنیکی باشیان نه خواردبوو. له ناکاو، خه به ریان پی دام کاروانیک گه یشته جی،سانیه یان له گه له. به په له هاتمه ده ره وه. ماله و مال، کولان به کولان، به دوای سانیه ی دلدارم دا، ده گه رام. له به ر مالیکدا گه یشتینه یه ک، دوورا دوور هه ر دووکمان له جیگای خومان دا، وشک بووین. پاش هه لویسته یکی کورت، به ره و لای یکتر کشاین. ره سم و یاسا و فه رهه نگی کون که به سه رئیمه ش دا زال بووه، درکه که ی مه م و زین. نه مان توانی یه کتر له ئامیزگرین، و دلی پر له تاسه مان له یه ک بشکینین. ناچار بووین وه ک دوو ره فیقی ئاسایی، به خیر هاتنی یه کتربکه ین. هه ستو خوشه ویستی، کاتی به یه ک گه یشتنمان، له ناو دلدا بخنکینین.

له گه ل خوم بردم بو لای کاک سعید و قازانگه چیشته کان. پاش حازر بوون خواردنه که، باسی ئه وه کرا، ده بیت له ئاوایه کانی دیکه، نان کو بکه ینه وه. چون ئه و ژماره زوره، نانی له خوانچه ی ئاوایی بچوکی ته وه که لان، بریبوو. بریار درا که خواردنه که، له گه ل خویان ببنه شیونیک له کویستانه کانی چل چه مه. منیش له گه ل چه ند هاوری رویشتم بو ئاوایی بناوه چان که نان بینم و بگه ریمه وه. ماوه یک بوو که پیشمه رگه له ناوچه نه مابوو. هیزه کانی رژیم به نیوی پیشمه رگه وه، زور ئازاری خه لکیان دابوو. خه لک به هاسانی درگایان بو که س نه ده کرده وه. هه ربویه هیشتا روومه تی ساینه له میشکم تومار نه کرابوو، له به ر شاره زایی ناچاره ن، لی برام و به ره و بناوه چان رویشتم.

به یانی ده مه و نیوه رو گه رامه وه بو لای هاوریان. گوشته که، گه رماوگه رم کرابووه ناو ته نه که وه، خراپ ببوو. و یان تنه ککه خاوین نه بوو، ژماریه کی زوری توشی زگ ئیشه کردبوو. که گه راماوه، سانیه، یه ک له نه خوشه کان بوو، و له به ر زگ ئیشه هیزی تیدا نه مابوو. زوریکتر له هاوریان، هه ر وه ها قورس نه خوش که وتبوون. به گژ و گیای ئه و کویستانه سیبه ریکم بو سانیه، دروست کرد. به ر پرسان وتیان، ده بیت ئه م هاوریان روژیک زیاتر له م کویستانه به حاوینه وه، هه تا که میک چاکتر ده بن. له بیرم نای که چه ن کات ژمیری پی چوو، که دیسان له یه ک هه لبراین. پاش یه ک گرتنه وه، له گه ل هاوریان رویشتین بو ئاوای بس. له پایگاکه وه، به ر ره گباری گوله دراین. هه رچه ن به سانیه م وت، که سه رت دانه وینه، به قسه ی نه کردم، و گوله یک، له جامانه که ی/ وه ک روسری به خویه وه پیچابووی، که وت. پی عه یب بوو، که سه ر دانه وینی، به لام نه ی ده زانی، له ده رونی من چی گوزه را!

به لام هه ر له ویدا به خومم وت، «جا ئه م شه رایته ی ئیمه و، ئه م نه ترسیه ی سانیه، وا دیاره کار ده داته ده ستمانه وه». هه میسان هه ر ئه و شه وه له یه ک براین. هوکاره که یم له بیر نیه! به لام دوو روژ دواتر له ئاوای سوله یه کمان گرته وه. ئه وان به دوای جیا بونه وه له ئاوای بس، ده رون بو ئاوایی ده ره ویانی شیخ و حیزبی دیموکراتی لی ده بیت. تیکه ل چونیکی قورسیان له نیواندا روو ده دات. سانیه بو ماوه ی دو کات ژمیر له سه نگه ریکدا به ته نیا ده که ویته گیر. حیزبیه کان هه ول ده ده ن که مجبوری که ن، ته سلیم ببیت، به لام له پلانه که ی یان سه ر ناکه ون، و سانیه پاش خوراگری، له ئاکام به وریایی خوی ده ر باز ده کات و ده گه ریته وه بو لای هاوریانی.

که هاتمه وه بو ئاوایی سوله، باسی ئه مه شیان بو کردم. چوم بو ئه و ماله که ئه وی لی بوو. دیتم له ماله کدا، له گه ل هاوریانی، خه وتوه. چاوه روان بووم هه تا خه به ری بووه وه. دیار بوو ده یهه ویست شتیک بلی« خه ریک بو نه ت بینمه وه». به لام من پیامی خومم وه ر گرت. له ده رونمه وه هانام بو هات، ئه ویش ئه وه بوو « ئاوا بیت، ساینه له ده ست ده چیت»!

پاش خواردنی نان و چای رویشیتنه ده ره وه. جیگایکمان نه دیه وه، دانیشین. ته واوی مالان پر بوو له پیشمه رگه. رومان کرده قه برستانی ئاوایی که به مالانه وه نوسابوو. یک دو کاتژمیر، بو یه که مین جار،قسه مان کرد. هه رکام بیتاقه تی خومان باس ده کرد. من باسی ئه وه م ده کرد که چون له عه والان هاوریان سه ریان ده نایه سه رم، و ده یان گوت، «ئیبرایم له کاتی نیگابانی، هه ر ریگای ئاوایی چولکراوه که ی سه یران به ن، چاوه دیری ده کات». ئه ویش باسی زور هاوری ده کرد و باسی دلسوزیه کانی کاک سه لاحی ئیراندوستی بو کردم که دلنوایی دابوه وه و جار و بار هه والی منی پی گه یاندبوو.

هیشتا له گیرانه وه ی دلتنه نگیه کانماندا، بو یه کتر بوین، که به رپرسی هیزی جنوبی کومه له، باسیان کرد؛ ئه م ئاوایه ئیتر ناتوانین بمیننه وه، ده بیت بروین بو نه رگسه له. ئه ویش هه ر ۳-۲ ماله، و ئه م هیزی نان و خواردنی ده ویت. دیسان روویان کرد له من که ئه و کاره بکه م، چون هاوریانی دیکه، وه ک کیان بخت کردوو کا ک سه عید، به دوای هینانی ته قه مه نی و شتی له و چشنه بوون. قرار وا بوو که من بروم و له گه رانه وه، له نه رگسه له، توشی ئه وان بم.
دوو روژم پی چوو. له دیهاتی قزلبلاغ ، کانی سه یمراو و ناله شکینه نان و خواردنیکی زورم کو کرده وه. له ئاوای ناله شکینه رووم کرده مالی یه کیک له هه ره دلسوزه کانم(حاجی حه مه سیری) که چاوم پی بکه وی! چون زور ده میک بو لی بیخه به ر بووم. که رویشتمه به ر درگای ماله که، پرسه ی ئه و بوو. ئه مه ش هه ر زور له زه وقی دام. دوای دوو روژ گه رامه وه، سانیه توشی سه رئیشه ی قورس ببوو. که چوم بو لای وتی، «له سه ر ئیشه، رزگارم نابیت». وتم هی مانویه تی و نه خه وتنه. وتی خوزگا هه ر ئه و بوبایی! به لام ئیستا که تو هاتویه وه باشترم. و تم با که میک بجولین،به رو خوار ئاوای رویشتین. قسه مان ده کرد که چی بکه ین؟ ئایا که سو کارمان بانگ بکه ین بو شایه که مان، یان هه ر له نیو هاوریانماندا بیت؟ وتی ئیمه هیچ ئه نگوستیله و لیباسی خاوینمان نیه. وتم موشکل نیه، خه لکی دلسوز زورن، رایان ده سپیرم بو مالی خومان که جی به جی بکه ن. ئه و ده م، بنه ماله ی هاوری سانیه له عیراق بوون. هه ر له م قسانه دا بوین که چاوم که وته رادیو شکاویک. چوومه دیاری و ته له کانیم ده ر هینا، پیچام به ده ور قامکی ئه نکوستیله، که له و ئه ندازه، ئه نگوسیتله مان بو بستینن.

هاوریان، نان و خواردنی باشیان خوارد و ریکه وتین بو ئاوای قزلبلاغ. شه و به ریگاوه بوین و به یانی گه یشتینه ژور ئاوای قزلبلاغ و له ناو با خه که ی، شیخ عه ولا مردوخ، پشوویکمان دا. ئه م هیزه هه لسورانی موشکل بوو. دابین کرا که، به رو ناوچه داگیر کراوه کان بروین. ئه و ده م، به دوای تیک چوونی کومیته ی ریکخراوی نهینی شاره کان؛ هیشتا راسته وخو به رپرسی کاریکم به ئه ستو نه بوو. به لام بو بریک له کاره کان، به تایبه ت له دیوانده ره، راویژیان له گه لم ده کرد(ئه ندامی له سه ره وه دانراوی کومیته). هاوری سانیه ش جیگری نیزامی ده سته بوو. ئه ویش زور جار له من ده برا و به دوای کاری خویه وه بوو. یه کمان دیه وه و باسم کرد، که باوکی پیشمه رگه یک بو دیوانده ره ده روات، و ته لی رادیوه که ده باته وه، ئه نگوستیله مان بو بنیرن. وتی با لیباسه کانمان له یه ک ره نگ بیت. وتم باشه وا ده که ین.

یه کیک له هاوریانی کومیته ی ناوچه ی دیواندره رایگه یاند، قراره بو ماموریت برویت. سانیه پرسیاری کرد بو کوی؟ به رپرسی مه لبندی جنوب بانگی کردم بو مالی کاک حمه له ژوری ئاوای. دایکی ئه ماله ناوی، دایه خاسی، ئه و یه کیک له هه ره دلسوزه کانی پیشمه رگه بوو. بو خومم دانا که ده سته، به ره و هه وه تو- قه ره ته وره به ریی ده که ن. له وانیه، به ر پرسی ئه م ده سته یان بو من دانابیت؟ هه زار و یه ک پرسیار هاته میشکمه وه. سانیه دیسان پرسیاری کرد، که زورتر بزانیت. وتم قه رار وایه بو ماموریت بروم به لام نازانم بو کوی و چون؟ یه کسه ر ره نگی هه لپروسقا. بو ئه وه ی زور ناره حه ت نه بیت، وتم ئیتر جیت ناهیلم، بو هه ر کوی بروم له گه ل یه ک ده بین. له خوشیدا توزیک ره نگی کرایه وه، وتی زور باشه! وتم جاری با بروم بو مالی دایه خاسی. ئه ویش له گه لم هات. ناو کوبونه وه که، نه ی ده توانی بیت، به لام وتی لیره لای ژنه کان که خیریکی نان کردنن، چاوه روان ده بم، هه تا دیته ده ره وه.

به رپرسی مه لبنه ندی جنوب باسی کرد که ئیمه ده بیت حوزوری خومان له هه وه تو- قه ره ته وره پاش ئه وه هه موو بوشاییه، به هوی شه ری ئیمه و دیموکرات، نیشان بده ین. ده سته یکی ۱۵-۱۰ نفره مان داناوه، که کاری تبلیغی، سیاسی، تدارکاتی بکات، وه تویش له گه لی بیت! بی ده نگ بووم، ده شم زانی بو پیسپارده یکی وا، ناویرم سانیه م له گه ل بیت! به خومم گوت، تو بلی ئه و هاوریانه توزقالیکیش جیگا بو هه ست و خوشه ویستی دانه نین!؟ له سه ر هه ناردنی ده سته که سوور بوون. که سی شاره زا و به ئه زمونی له گه ل بوو. دیاره، له ناسراوی و شاره زایی مام عه وده، خوشه ویستی ناوچه که، که س قه سه ی نه بوو. کاک یه دی ئاقائیش(دالان)، له ژیر و ژولی کاری نیزامی، ده بوایه ده یان که سی وه ک منف پرسی پی بکردبایت. و هه رکام له هاوریان، به جوریک و له بواریک، ئه زمونی جوراجوریان هه بوو! به لام ئه وان وه ک من له م سالانه ی دوایی، له ئه و ناوچه داگیرکراوانه دا، نه بوون. لاینگرانی کومه له و پیوه ندیه کانیان، نه ده ناسی، و له بریک له دیهاته کان، دسته و سیخوره کانی رژیم هه ر وه ها!

له روانگای منه وه، یان باشتره بلیم یاساکانی هیزی پارتیزان، گرینگ ئه ویه که خوت توشی شه ری جبهه یی نه که یی. ئیمه پشتی جبهه مان نه بوو، تا بتوانین شه ر جبهه ییف هه لبژارده یکی«گونجاو» بیت!
شه ری کورت و کورچو بر، که ئیبتکاری دارشتنی شوین و جیگای عه مه لیات به ده ستی ئیمه وه بوباییت، به زوربه ی کات، سه ر که وتنی ئمیه ی تیدا بوو. هه لسوران و سه ر لیشیوانی دوژمن، به شیکی دیکه بوو له شیوه ی کاری ئیمه. جربزه ی تاکه که سی و به ر پرس، ده وری ده گیرا، به لام خو لادان له شه ریک، که دوژمن داریژده ری پلانه که ی بوو، له زوربه ی کاته کان، سه رکه وتنی ئیمه ی تیدا به دی ده کرا!

من نه م ده زانی چ بریاریک بده م؟! حه زم ده کرد، ئه وان، ئه و جه وله یه نه که ن. به لام بوئه م مه ده سته، جیگای خومم خالی ده دیت. چونکو ده مزانی مولگه کانی دوژمن، له کام شاره وه دابین ده کریت و گروپی به ناو «زه ربه تی» هه ر شاره، بو کام دیهات ده رویشتن. جاری وابوو بریک له ئاوایه کان هیچ هیزیکی دوژمن، خوی لی نه ده دا. له وانه شه ویک به هاوریانم وت: «ده بیت له ئاوای که له که جاره وه بروین بو ئاوای زه کی وه»، وتیان فریا نا که وین. وتم شه رتان ده وی یان پشو دان؟ به یانی هیزی تیکاب دیته خاکیوه، وه هیزی دیوانده ره ش، هه تا ئاوای سیر. هه ر واش بوو. هه موو ئاوایه کان گه ران، جگه له ئاوایی زه کیوه.

حه زم ده کرد، بو خوم تیدا بچم، به لام جاریکی دیکه روداوی که س نزان دووپات نه بیته وه( ۳ هاوریمان به هوی ناشاره زایی، زستانی سالی پیش گه مارو دران، و سه ره رای خوراگری و حماسه خولقاندن و تلفاتی زور له دوژمن، گیانیان بخت کرد)! ئه وه م له خوم مسوگه ر کرد، که ئه گه ر منیان له گه ل نه بم، ئه م ده سته یه، ناگه ریته وه و ه یان توشی ته له فاتی قورس ده بیت!
خه ریک بوو میشکم ده ته قی. ناچار به هیوای ئه نجام دانی ئه م ئه رکه پی سپیراوه م، وه به یه کتر گه یشتنمان له گه ل سانیه، به ر پرسایه تیم وه رگرت.
جا ئیستا چون و چی به ئازیزه که م بلیم؟ ئیمه به تیرو ته سه لی، قسه ی دور بوون، له یه کمان، بو یه کتر نه گیراوه ته وه. درگای ژوره که م کرده وه. سانیه سه ری له سه ر قه تارو فیشه که ی هه ر له سه ر سه کوی( شوینی نان کردنی ده ره وه) ماله که، به رز کرده وه، وتی: «ئه وه چی بوو، ئه وه نده تان پی چوو؟ من خه وم لی که وت، زور ماندو بووم». ده ستی کرد به پرسیار، چی یان باس کرد، بو کوی قراره بچین؟ منیش دیم له گه لتان؟ هه ناسه یکم هه لکیشا، به لکو وشه یک، ببینمه وه. وتم من داوام کردوه، به لام له وانیه که موافقت نه که ن. جاری تا کاتی ریکه وتن، زورمان ماوه.

ویستم به م چه شنه، وره ورده زمینه ی دلشکاندنی تیدا خوش که م. رومه تی دامرکا، و له خیالاتی خویدا نوقم بوو. منیش ده ستم خسته سه رشانی و کیشام بو لای خوم و دلنوایم دایه وه. وتم نیگرا نی ئه م ده سته بچوکه ئیمه مه به، ده گه رینه وه. ئه وه چه نای چه ن ساله، یه ک جاریش دوژمن نه یتوانیوه شوینی من راسته وخو، هه لکات. به هوی دلسوزی خه لکه وه پیلانه کانینان پوچه ل ده که ینه وه. ئه گه ر منیان له گه ل نه بم، هیچ کات خومان نا به خشین. دیاره ئه گه ریش بریار نه بیت، هه ر خوم ناتوانم قه بولی که م. ئه م هاوریانه، بو هه وه تو- قه ره توره برون، و منیان له گه ل نه بیت؟! که میک قه بولی کرد، به لام وتی خوم ده روم، له گه ل به رپرسان قسه ده که م. وتم باشه برو.

ئه و رویشت، هه رچه ن ده مزانی ولامیان چیه. به لام ئه وانیش قسه ی له گه ل بکه ن باشتره، له وانه یه ئه هوه نتر بیته وه. منیش چوم بو لای هاوریکی فارس زبان، که له په لیکی هاوریانی ناوچه ی کامیاراندا بوو. ویستم که جه لکانی خومی له گه ل بگورمه وه. هی ئه و ته واوی شرر ببوو. وتی: «پس خودت چی»؟ وتم من ده ستیک لیباسی خوم له جیگایک شک ده به م. ئه گه ریش ریمان نه که ویته ئه و جیگا، دوست و ئاشنا زوره، خه لکی تیکوشه ر و دلسوزمان، ناهیلن ره شو رووت بم.

هاوری سانیه هاته وه، به هوی جله شرره کان وه، نه می ناسیوه. له ناو کوری هاوریان له به ر مزگه وته که، ده سورایه وه. به ئه نقه ست، ده نگم نه کرد و له پیشمه وه رویشت، و له ناکاو بالیم گرت. وتی ئه وه خو، نه تم ناسیه وه. وتم چی بوو؟ به دلته نگیه وه وتی، نا هیلن و ده لین باشیش نیه که ئیمه هر دوکمان پیکه و بین، ئه گه ر توشی شه ر هاتین. به لام قسه کانیانم به دل نه بوو.
به ئه و هه مو جربزه و نه ترسی له مه رگ، فرمیسکی هاته خوار. وتم ئازیزم ناراحت مه به، ئیوه له گه رانه که شتاندا، ده زانم، له گه ل کاک حه مید ی برات، که س و کارت ده بینیت. ئه گه ر داده فانوسه ت دی، زور سلاوی منی پی بگینه. هه ر راورووم ده هیناوه، که ئارام بیته وه. وتی ئه و هه مو ته حه مولی دوری یه کمان کرد، ئیسته ش ماوه یک ته حمول ده کریت، به لام ده ترسم نه تبینمه وه!
وتم، ئه گه ر ئاگات له خوت بیت و بی ئیحتیاتی نه که ی، وک ئه وی ئاوای بس، یه کتر ده بینین. من که له گه ل سانیه بووم، به ر پرسی نیزامی ده سته که مان، کاک یه دی، جه ماعتی ئاماده کردبوو. ده بوا برویشتایم. وتم ئه وه فرمیسکه که ت به دستماله هه وریشمه که م، پاک ده که مه وه. قه ولم پی بده، به دوای من ئاوا ناره حه ت نه بیت، که من زور بیر له ناره حه تی تو نه که مه وه. هه ر به دلپریه وه، باوشم پیدا کرد و له کوری هاوریان جودا بومه وه که به دسته که م بگه م. به ره و قه روسانی ئاوای رویشتن. یک دوجار، لام کرده وه دیسان به ریگا دریژه م دا. له په نای قه بری کاک عه تا قه مری، دابواردم. ئاوریکم دایه وه بو سه ر قه بره که. پیوازی گیای به هاری، که سالی رابوردوو له سه ر به رزایه کانی ده رگه زان، هینابووم ،و له سه ر قبه ره که ی ناشتبووم، سه وز ببوو و گه لای پانی له دوره وه، ده ر ده که وت. ده ستیکم بو سانیه هه ل هینا و ئه ویش له گه ل ئه وه ی جار وبار ده ستی به رومه تی ده هنیا، ده ستیکی نزمی بوم هه ل هینا. من به نیگا کردنه وه، به ره و شیوه له که دابه زیم، بو ریگای کانی سه ی مراو. دوایین رواله تی هه ر له ته واوی سه فه ره که م، له پیش چاوم بوو، وه ک ئیستا که له بیرم نه چووه! ده نگی له گویم ده زره نگایه وه، که ده یکوت: «ده ترسم یه ک نه بینین»!

هه ر زوو له ناو خه لکدا بلاو ببوه وه که ئیمه زه ماوه ند ده که ین. یه ک نه فه ر، رایسپاردبوو: بلی به برایم« ناپیاوه ئه که ر شایه که نه هینته ئاوای ئیمه، منیش ناپیاوم ئه گه ر، هه مو خه رجه که ی به ئه ستو نه گرم».
ئه م باره قورسه م خسته سه ر شانم، به لام زوو هه ولم دا، وه ک کاتی ئاسایی ئیشه کانمان به باشی به رینه پیشه وه. ئیمه له هه لسورانی خوماندا له ته واو ناوچه جواروجوره کانی دیوانده ره، گه راین. دیاره به هه مو ئاوائیک نه چوین، به لام گه رانی به ربلاوی ئیمه سه ری له دوژمن شیواندبوو. له هه مو شوین بوین و له هیچ کویش ئیمه یان په یدا نه ده کرد. ئه مه ش له کاتیکدا بوو، که شه وگار، له هه موکاتیک کورتتر وه به زه ره ری ئیمه بوو! دوژمن، له دیهاتی قه ره توره و هه وه تو به تانگریکی گه وره ی بنیزینه وه ده گه ران. خه لکیان ده ترسان و ده یان کوت، کومه له له هه ر مالیکدا بن، ئاوری ده ده ین. له په نای شاره کانی بیجار،تیکاب و دیوانده ره هه تا نیزیک مولگه کانیان، له ناوچه داگیر کراوه کان، هه لسورانمان هه بوو. نوسینی ئه م جه ولیه، بو خوی کتبیکه. مه رگی سانیه بو به هوی ئه وه ی، که زور شتی دیکه م، جکه له و ردواوه تاله، وه بیر نه یته وه.

بریک شتی گرینگم له بیروه وه ک: له ئاوایی گومه یی پیشوازیکی گه وریان لیمان کرد، به تایبه ت داده سه لمه ی خیزانی سوفی مه جیدم له بیر ناچیت. یان له ئاوای ئاخکند، کا فه رج خالوی رابه ری کومو نیست، کاک سادق ئیسمائیلی به زور ده یهه ویست، بروات بو شار و جل و به رگ بو من و سانیه بکریت. یان ئاوایی جافراوای لای وزمانم، له بیره. ده مه و به یانی گه یشتین. پیاوی مال خوی شارده وه. پییان وابوو که هیزی دوژمنین، درگایان بو نه ده کردینه وه. دایه پیریکیان ناردببوه ده ره وه، به هیچ شیوه یک رازی نه ده بوو، درگامان بو بکاته وه. ئیمه ی، نه ده ناسی. مام عه وده به ناو بانگ بوو، له بواری هه لسو که وتی جوان له گه ل خه لک. ئه و خوی بو رانگیرا و زور تورره بوو. پیم وایه خوشی له دیواره که وه رویشته سه ر و درگای کرده وه(بیستومه مام عه وده ئه م روداوه، و هه ر وه ها هه مو جه وله که ی، به شریت تومار کردووه، به هیوام به نوسراوه بی بینین).

هه ر یه ک دوو روژ دوای ئاوایی ئاخکه ن یانی روژی ۲۶ جوزه ردان هاتینه ئاوایی وه زیر. له ناو کتیبه که ی ده ستم، وینه که ی سانیه م چاو لی ده کرد. مام عه وده وتی:« چیه، بی تاقه تی»؟ وتم ئه ری، زوریش. توزیک سه ری نایه سه رم و خه ریک کاره کانمان بوین. روژی دواتر پیم وابی، بو شوین گوم کردن، چوینه ئاوایی ینکی که ن. هاوری یه دی رویشتبوو که سه ری خیزانی به دات، له ئاوایی ده ره سب به هه لکه وت،به شه و، توشی به کریگیراوان ده بن، که له پایگای گاوه شه له هاتبوون. تیکه لچونیکی بچوکیان ده بیت و یه کیک له هیزه کانی دوژمن کوژرابوو. سه ره رای ئه مه، وتم هه ر ئیره باشه، ئیستا پییان وانیه پیشمه رگه هه ر بیت بو ده ره سب.
روژی ۲۸ جوزه ردان له ئاوای ده ره سب بوین. ته قه ی چه کی قورسمان له دووره وه، ده بیست. ده مان زانی شه ر له ئه و به ری جاده که یه، و خه به ریکمان نه بوو. شه وه که ی ریکه وتین به ره و ئاوایی تازآوای هیجان. من له گه ل چه ن هاوری رویشتمه مالی یه کیک له خوشه ویستانی خوم، و دوسته دیرینه کانی بابم، به ناو کاک ئه ول محمه و. به یانی نازانم بو خوی ده ی هه ویست بروات بو دیوانده ره، یان ئیمه ناردمان؟ که هاته وه باسی کرد. بریندار و کوژراوی زور زوریان هاوردوه ته وه بو دیوانده ره. هیچ کوی جیگای نابیته وه. به کریگیراوان له هه مو که س تورره ن. له بازدیدی ماشین، که س به ده سیانه وه ده ر ناچیت. هه مو که س ئه زیت ده که ن، دیاره زه ربه ی قورسیان لی که وتوه…به لام به داخه وه، ده لین پیشمه رگه ش کوژراوه، و یه کیکیان کچه که ی کاک حه مه عارفه.

کاک ئه ول محمه و، نه ی ده زانی به کاره ساتی من و سانیه. جا بو خوتان بی هینه پیش چاوتان. له و کاته دلم ته واو بچوکه و ه ببو و پیم خوش بوو که مام عه وده، که له ماله که ی دیکه که مه خفی بوو، لام بووایت! هاوریان وشک بوون و بیده نگی ته واوی ماله که ی، گرت. وتیان به ساحیب ماله که که ده زگیرانم بووه، زور ناره حت بوو. چاوه زه ردو سه وزه جوانه کانی(وی چاوی گورگ ده چوو)، ته واوی بچوکه وه بوو، روخساری میهربانی داوای به خششی ده کرد، که بوچی، له ناکاو به منی وتووه. ده ی هه ویست پاسای بکات. بلی، به لام وانیه، شایعه ی ده وله ته و …
به و هه مو ئازاره وه، دلنواییم کردو، وتم ئه و شه ره که تو باسی ده که ی، گیان بخت کردنیشی تیدایه. ئه وانی دیکه ش وه ک سانیه ن بو من. وتم من ده رومه دیواخان( ژوری میوان) که می راکشیم. شه و ریگامان له به ره. هه ر که گه یشتمه ناو ژوره که، به ده نگ گریانم بو هات. بو ئه وه ی ده نگم نه گاته سه رته نوور(شوینی نان کردن) که هاوریان و ساحیب ماله که ی لیبوو، سه رم له سه ر سه رینی دریژ و گرد، به په ر ی مریشک دروس کرا بوو، داناو، به هه نیسک گریام. نازانم چه نده م پی چوو، که ده رونی خومم که میک خالی کرد. پاشان به خومدا هاتمه وه. وتم تا ئیستا کاره کانمان باش چوته پیشه وه. به چه ن قات ده بیت وشیار بین، که ئیمه به سلامت بگه رینه وه. به خومم کوت. من و سانیه بو ده ر به ستیمان بو هاوریان، خوشه ویستیمان له ناخی دلمدا خنکاند، ده بیت ده ر به ستیه که مان زیاتر که ین! ئه مه م کرده هیز بو دریژه پیدانی کاره کان.

له مالان که هاتینه ده ر. باوشی مام عه ده به دلی پریه وه، که می سوکنایی پی دام. شه وی دواتر، له ئاوایی قه لاروتله بوین، و دواتریش چوینه ئاوای شاوه لی.
سه گه کانی مالی میرزا خه لیل شاوه لی، به باروتی چه ک، حه ساس بوون و به هاتنی ئیمه خه ریک بوون وه ک جاره کانی دیکه، زگمان بدررن. خه لک پیان وابوو که هیزی رژیمه، هاتوه ته ئاوایی. خومان خسته دوو مال. هه ر وه ک جاران من و مام عوده له مالی جیادا بوین. ۲ بیسمی بچوکمان پی بوو. به زه روره ت نه بوایه، نه مان ده کرده وه. ده م زانی فرکانسی کورته، و ئه گه ر بکه ویته سه ر فورکانسی دوژمن، ده زانن له نیزیکیانین.

کاتژمیری چوار یان پینجی ئیواره بوو. ده مان هه ویست له مالان بینه ده ره وه و کوبونه وه بکه ین. کلاشینکوفی موزه لیه که م له باوشمدا بوو، ویستم بزانم فیشکی له به ر کاره؟ هینابوومه سه ر ته ک تیر. دیتم فیشه کی ئاماده س، له باتی ئه وه ی زامنه که بکیشمه جیگای خوی، ده ستم نایه سه ر په له پیتکه و فیشه ک به لای گویمدا ده رچوو ( بو یه که م جار له ژیانی پیشمه رگانه). مام عه وده له ماله که ی دیکه وه بیسمه که ی کرده وه، و پیی وابوو که له گه ل دوژمن ده گیر بووین. وتم نا، فیشک لای گویچکه مه وه…..،. به بیستنی په شوکاو، وتی: «ئه گه ر شتیکت لی بهاتبایی، ره گباریکم، لیت خالی ده کرد ». تی گه یشتم که مه به ستی ره گبار به خویدا بووه.

ئیمه به دوای چه ن روژی دیکه له هه لسوران هاتینه وه له ئاوایه کانی سه رشیو سه قز گه یشتینه هاوریانی گوردان. ئه و ده م تازه شوکی له ده س چوونی سانیه به گیانمدا ده گه را. زور تال بوو. باوه رم نه ده کرد ئه و فیلمه کورته ی ئیمه ئاوا کوتایی پی هات. دواتر جل و به رگه کان و ئنگوستیله کان گه یشته ده ستمان. هه ر له به ر ئه وی بروامان به مانه وی خومانیش نه بوو. بی ئه وه ی لیباسه کان بکه مه وه، به هاوری ته داروکاتم دا که به که سی دیکه ی بدات. به داخه و ئه نگوستیله کانیش دوای ماویک نه مان. به لام بیره وه ریه کانی هه تا هه تایه لام ده مینیت! له هه وه لین کات چومه وه بو ئوردوگای ناوه ندی، بو لای دایه خاوه ر و کاک حه مه عارف و براو خوشکانی هاوری سانیه که توزیک دلنوایی یه ک بکه ین. پاش یه ک دوو مانگ، گه رامه وه بو ناوچه دیوانده ره.

چه ن مانگی دوایی له روژانی سیزده یان چوارده ی به فرانبار له «گومه زه رد» نیوان کانی چه رمو- ئیبرایم ئاوا ،چه ن ماشینی دوژمن که وته که مینه وه. یه کیک له برینداره دیله کان ناوی غولامعه لی باغلانی بوو. ئه و به رپرسی لوجستیکی ناوجه و یه ک له ئه ندامانی به ریوه بری ئه و شه ره بوو، که چوار هاوری ئازیزمان( فاروق شه رره فی، مریم ساعید پنا/ کوبرا مارنج، صدیق محمودی/ نیزام بناوه چان و هه ر وه هاوری ساینه گیانیان بخت کرد). که منی دیت، وام ده زانی چه نای چه ن ساله من ده ناسیت. له ئیتلاعاتی شاری دیواند ه ره هه مو شتی ده زانی، هه ر وه ها بریاری ژیانی هاوبه شی من و سانیه. زور ده ترسا که ئیمه قه ره بوو بکه ینه وه. به لام ئه و دیلی بریندار بوو! ئیمه به کرده وه ی ئینسانی، به رانبه ر به دیل و برینداری به ره کانی شه رر، هه لسو که وتمان له گه لی ده کرد. به پیچانی برین و دواتر ده رمان کردنی له لاین کاک عه لی جام سه حه ر، هه ولمان دا که تیدا نه چیت، که بلین «کوشتویانه»! پاش یه ک یان دوو روژ، به بریاری هاوریانی کومیته ی ناوچه ی سه قز و دیوانده رده، و به رپرسی هیزه که، کاک خه سره وی ره شیدیان، له ریگای شورای ئاوایی مه ویه وه بو دیوانده ره به ری کرا. ئه مش بو خوی زه ربه کی گه وره بو له باری سیاسه وه بو رژیم، که پروپاگه نده کانی سه باره ت به ئیمه پوچه ل بووه وه.« هه رچیکیان رستبوو، ببیته خوری».

پیش ئازاد کردنی ئه و پاسداره به گریگیراوه چووم بو لای. وتم هه ردوکمان یه ک ده ناسین و له وانه یه، تو زیاتر من بناسی. ئه گه ر مه جالمان بوبابیت، خوشتمان ده کرده وه. دوایی دادگایی ده کرای بو تاوانکاریه کانت. منیش یه کیک ده بووم که داوای سزادانتم ده کرد. به لام ده رمانه کانمانم بو هاوریانی خومان ده ویت، و ناتوانین تو خوش که ینه وه. دیلیش، ده بیت له حه قی ئینسانی خوی باره مه ند بیت. ئیمه وه زیفه مانه له باری مافه کانی ئینسان به رانبه ر به دیل و برینداری به ره کانی شه ر، هه لسو که تت له گه ل بکه ین، که سیاسه تی کومه له یه و منیش باوه رم پییه. بومان گرینگه پیش خراپتر بوون، بو ده رمان برویته وه بو شار. جا ئه م داستانه بو لای تو ده مینیته وه که چون هه لسو که وتی له گه ل بکه یت.
ئه م به کریگیرواوه ئه گه ر هه ر له شه ره که دا بکوژرایه، سانیه و هاوریکانی زیندو نه ده بونه وه، ئیمه ئه و قازانجه سیاسیه مان نه ده کرد که دوایی کردمان. ئیمه پروپاگه نده ی رژیم مان به کرده وه ی خومان پوچه ل ده کرده وه. سه ره رای ئه و هه مو رادیو، تلویزیون و روژنامه و وراجی مه لا و مزگه وت له سه ر ئه وه ی کومله چی ده کات. ئیمه پیچه وانه که یمان سه لماند. له سالانی دواتر کاتیک ده چوینه سه ر پایگاکانیان، به زوری خویان ته سلیم ده کرد و گیانی پیشمه رگه ی پی ده پاریزرا.

سانیه و هاوریانی له ریگای رزگاری به شه ریت و دژیاتی له گه ل هه مو یاسا کونه په رستانه کانی دژ به ئینسان گیانیان به خت کرد. له وانه شیوازی هه لسو که وت له گه ل بریندار و به دیلگراو ه کان. دژ به ه وه ی، له زیندانه کانی جنیاتکارانی وه ک ئیران روو ده دات. ئیمه قه ره بوی خوینمان به خوین رشتن، نه ده کرده وه. ئیمه ده مانه ویست یاسایکی جیاواز له هه موو بواره کان دابین بکه ین. ریبازی کمونیستی، شتیکی زیاتر له به رژه وندی تاکه که سی، شه خسی، حیزبی، نیژادی و نه ته ویی(له چه شنی ده سه لاتی ۲۳ ساله له کوردوستانی عیراق) و شتی له م چشنا نه یه.

کمونیسته کان گیان بخت کردوانی خویان له بیرو باوری ئایینی و دواکه وتوانه هه لنا پیچن، به لکو باشترین ریز لیگرتن له دریژه دانی ریگای ئه وان ده زانن. ریگایک که خوی له هه موو شتی دیکه پیروزتره. کومه له ده بیت به ئه م ریبازه؛ پیناسه بکریت.
هه ر که سه، که باوه ره پیشکه وتو خوازه کانی کومه له، به هی خوی ده زانیت، کومه له یه! هاو ریگای سانیه، کاک فواد و کاک سه عیدی موعینیه کانه!
هیندی ریکخراو به ناوی کومه له، که به ته واوی به پیچه وانه ی ئامانجه کانی، گیان به خت کردوان ده جولینه وه، نابیت به کومه له وه؛ بناسرینه وه!
کومه له به مافی ژن، مافی مندال، حه قی کریکار، پاریزده ری راسته قینه ی هه لگرتنی سته می نه ته وایتی، وه لا نانی یاسا ئایینیه کان له سه ر خه لک، له ناو بردنی یاساکانی کون، و به کورتی دامه زرانی دونیای به رانبه ر و شیاوی ئنسان ئازاد، پی ناسه ده کریت.
که سی وه ک عه بدو الله موهته دی هه ر روژه پیام بو گیان بخت کردوان ده نیریت، به لام ته واوی ئارمانه کانی ئه و ئازایزانه له به رده م دوژمنانی ئینسانیت هه رزان فروش ده کات. نیزیک به ۵۰۰۰ ژن له کوردوستانی عیراق به هوی کونه په رستی ئایینی ئیسلامه وه، کوژراون، به لام بیده نگه ی لی ده که ن. له هه مان کات، قاپی خواردنه که ی له گه ل که سانی وه ک عه لی باپیر و حیزبه ئیسلامیه کانیان، له کوردوستان عیراق دابش ده کات. ریکخراوه ئیسلامیه کانی ناو هه ریمی کوردوستان برا گه وره ی موفتی زاده یه کانن. کورسیان له پارلومانی کوردی هه یه، به لام خه ونیش به برا گه وره که یان، به غدادی و ده سلاتی وه ک داعش ده بینن. ئه وانه ی که هه لسو که وت له گه ل ئه م ریکخراوانه ده که ن، له بیرو باوره کانی کومه له به دوورن!
موهتدی نه ک بو تاقمه ئیسلامیه، به لکو به ناو«نوینه رایه تی خه لکی کوردوستان» بو محمد خاتمی، موسه وی، محسن سازگار، مونته زری، کوری شا، ئامریکا و جنایتکارانی تورکیه و ئوردوغان، و… سفره را ده خا.

له کوتاییدا به بونه ی روژی پیشمه رگه ی کومه له ده بیت بلیم:
کومه له، دانانی مه راسم له تالاره شکوداره کانی ئه و روپاو ئامریکا به خه رجی زور گران بو جیگای مه راسم و بانگ کردنی گورانی بیژی به ناو بانگ نیه! کومه له هه لکردنی په رچه م و دانیشتن له سه ر«قه نه فه ی سه لته نه تی» و کیشانی وینه له گه ل دوژمنان مافی ئنیسان نیه!کومه له، هه لاو هه نگامه له سه ر «مافی کوردایه تی» نیه وه له چه شنی ده هول، ده نگی له دوره وه خوشه! کومه له نان خواردن به ناو گیان به ختکردوانه وه نیه، و میدالی له مل کراوی هه تا هه تایی نیه!

کومه له ریبازه، باوه ره، ئامانجی چه وساوه کانه! کومه له ده بیت له ناو جه ماوه ری بیکاری کومه لگا ره نگ بداته وه که سه رپه رشتی مال ئیواران به ره نگی زه رد له سه ر سفره ی خالی داده نه نیشیت!، کومه له ده بی به هانای هزاران مندالی کوره پزخانه کانه وه بروات که له ژیری خشته کان دا پشتیان و روحیان چه ماوه ته وه! کومه له ده بیت ده نگی نیوه ی کومه لگا بیت دژی کویله تی جنسی! کومه له ده ستی میلیونها مندال بو خویندنی به خورایی و ئیجباری و بی ده غده غه ی فیکری بو فیربوون و بار هنیان بیت! کومه له هانده ری دابین کردنی ده رمان و نخوشخانه ی گونجاو بو هه مو که س به یه کسان بیت! کومه له خوی به به رپرسی گیرو گرفته کومه لایه تیه کان وه ک، ده رمانی هوش به ر، موشکلی ریگاوبان و ده یان گیروگرفتی دیکه خه لک بزانیت! وه به کورتی؛ کومه له بو من وهه زاران هه زاری دیکه، هه نگاویک به رو پیش بردنی کومه لگایه بو دابین کردنی ژیانی باشتر و ئینسانی تر، و پارو نانیکی زیاتر، له سه ر سفره ی چه وساوه کان!
پیشمه رگه ی کومه له ش، بالی نیزامی و پاریزده ری ئه م ئامانجانه یه! جگه له مانه ،هه مو ئیدعاکان به لا مه و بی بایخه !!!

به رزو به ریز بیت روژی پیشمه رگه ی کومه له، به ریز بیت یادی کاک سه عی موعینی، هاوری سانیه، و هه مو گیان بختکردوانی ریگای ئازادی و سوسیالیسم!

۲۹ جوزه ردانی ۱۳۹۴ – ئیبرایمی روسته می

مطالبی دیگر از همین نویسنده
 
پربیننده ترین
 
 
 
 
   
 
 © 2017 تمام حقوق برای وبسایت اتحاد محفوظ است. info@etehad.se